شرنا‌خ؛ زیاتر له 10 هه‌زار خانوو به‌هۆی تۆببارانی سوپای توركیاوه ڕووخاون
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په، ڕایگه‌یاند؛ زیاتر له 10 هه‌زار خانووی هاوڵاتییان به هۆی تۆببارانی سوپای توركیاوه ڕوخاون و 60 هه‌زار له‌دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ش ئاواره بوون.
نوران ئیمیر, ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتی دیموكراتی گه‌لان(هه‌ده‌په)، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له باره‌ی زیانه‌كانی پارێزگای شرناخی باكووری كوردستان ڕاگه‌یاند، به‌هۆی هێرشی سوپای توركیاوه به‌ر ئه‌و شارهكهوتووه و ماوه‌ی 10 مانگ به‌رده‌وام بووه له لێكۆڵینه‌وه‌كانه لهزیانهكان.
نوران ئیمر ئاشكرای كرد؛ ژماره‌ی دانیشتوانی شرنا‌خ، 80 هه‌زار كه‌سه، كه به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه 60 هه‌زار كه‌سی ئه‌و شاره ئاواره بوون، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند؛ جگه له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كارمهندانو خێزانه‌كانی نزیك له ئاكه‌په‌ی تێدا نیشته‌جێیه، سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانی تر له‌دوای لابردنی ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆكردن له‌و شاره چۆڵ كراون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هه‌ده‌په، ئاشكراشی كرد؛ ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتییانی شرنا‌خ بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان داوه، به‌ڵام، به‌هۆی ڕوخانی خانوهكانیانهوه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه، به‌جۆرێك كه له كۆی نۆ گه‌ڕه‌كی شاره‌كه حه‌وت گه‌ڕه‌كیان به‌ته‌واوی ڕوخێنراوه.
٨ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢١:١٨
News ID: 797050
شرنا‌خ؛ زیاتر له 10 هه‌زار خانوو به‌هۆی تۆببارانی سوپای توركیاوه ڕووخاون